سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: مەریوان
کوردپرێس (هه‌واڵ)
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
باڵام بەرزە و
ئەمەش پاڵم پێوە ئەنێت تاکوو لووتی چیا بشکێنم!!
شادیی خه‌ڵکی مه‌ریوان له سه‌هۆڵبه‌ندانی زرێباردا
ئه‌وه بۆ چه‌ند رۆژ ئه‌چێت که ئاوی زه‌ریاچه‌ی زرێبار یه‌کپارچه بوه به سه‌هۆڵ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ یه‌که‌مجار نیه که شتی وه‌ها ڕوو ئه‌دات و جێی سه‌رسووڕمان نیه چونکوو ساڵانی پێشتریش زۆرجار زرێبار ئه‌م سه‌هۆڵبه‌ندانه‌ی به‌خۆوه دیوه. ئه‌مڕۆ خه‌ڵک له سه‌ر سه‌هۆڵه‌که‌ی زرێبار کۆ بووبوونه‌وه و خه‌ریکی شادی و خزانکێ و که‌یف بوون، سههۆڵهکهیش ئه‌وه‌نده ئه‌ستوور بوو که به‌و هه‌موو زه‌خته‌وه که له‌سه‌ری بوو به‌هیچ جۆرێک نه‌ده‌شکا. ئه‌ڵبه‌ت یه‌ک دوو درزێکی بردبوو!!هه‌رچه‌نده، ئه‌م سه‌هۆڵبه‌ندانه بوه‌ته هۆی سه‌رلێشێواوی و ئاواره‌بوونی په‌له‌وه‌ره‌کانی زرێبار. به‌ڵام هه‌میشه که‌سانێک هه‌ن که بیریان له‌وشتانه‌ش کردوه‌ته‌وه. شایانی باسه که چه‌ند ڕۆژ لهمهوپێش (ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا)ی شاری مه‌ریوان که رێکخراوێکی خه‌ڵکیه له هه‌ڵمه‌تێکی مرۆڤانه‌دا که‌وته یارمه‌تیدانی ئه‌م په‌له‌وه‌رانه و به کۆکردنه‌وه‌ی ورده نان و شتی له‌م بابه‌ته‌وه بوه هۆی رزگارکردنی زۆرێک له‌م په‌له‌وه‌رانه له مردن.
له خواره‌وه چه‌ند دیمه‌نێک له سههۆڵبهندانهکهم داناوه.






ده‌ستگیرکردنی شه‌هرامی قه‌وامی چیرۆک نوس و رۆمان نووسی کورد:
شه‌هرام قه‌وامی رۆژی چوارشه‌ممه 29/9/85 له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆیدا له شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر کرا و حوکمی 10 رۆژ زیندانی دراوه. شایانی باسه که قه‌وامی به‌هۆی نووسینی رۆمانی (بیریا)وه ده‌ستگیر کراوه.ئایا لێدانی ئێران له قازانجی کورددایه؟
(روانینێکی سه‌رپێیی)
هاوکێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا دێت زیاتر به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌چن که ئه‌گه‌ری لێدانی نیزامیی ئێران هه‌مو ڕۆژێک زیاتر له ڕۆژی پێشوو له ئارادا بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌رکه‌وته ئاشکرا و شاراوانه‌ی رۆژانه له روبه‌ره جیاجیاکانی سیاسه‌ت و له میدیاکاندا به‌رچاو ئه‌که‌ون، ئامریکا و هه‌ندێ له هاوپه‌یمانه‌کانی به‌ره به‌ره گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که رژێمی کۆماری ئیسلامی گه‌وره‌ترین ڕێگر و له‌مپه‌ره له به‌رده‌م هه‌ر جۆره پرۆسه یان پرۆژه‌یه‌کی دیمۆکراتیزاسیۆندا و له هه‌مان کاتدا مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یشه له‌سه‌ر هه‌موو جۆره به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی ئه‌و وڵاته رۆژئاواییانه‌ی له ناوچه‌که‌دا ئاماده‌بونیان هه‌یه.له‌م نێوانه‌دا رۆژانه له میدیا جۆراوجۆره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا باس و خواسێکی گه‌رم و گوڕ له نێوان نه‌یارانی کۆماری ئیسلامی‌دا سه‌باره‌ت به‌م ئه‌گه‌ره (ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر ئێران) دێته ئاراوه و بۆچوونی دژ به یه‌ک و جیاواز خۆیان ئه‌نوێنن. ئه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی ئه‌و نه‌یارانه‌ی ڕژێمی تاران که تائێستا له‌م باسانه‌دا هه‌ڵوێستیان گرتوه دژی هه‌رجۆره هێرشێکی وڵاتێکی ده‌ره‌کی بۆ سه‌ر ئێران بون. ئه‌مانه پێیان وایه هاتنی هێزی نیزامیی وڵاتێکی تر ناتوانێت ببێنه هۆی به‌خته‌وه‌ربوونی خه‌ڵکی ئێران و ژێرخانی ئابووری و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی وڵات له‌ناوئه‌بات و له هه‌مان کاتدا مه‌ترسیی لێک ترازانی ئێرانیه‌کان و جیابونه‌وه‌ی به‌شێک له دانیشتوانی ئه‌م وڵاته‌یشی به‌دواوه ئه‌بێت. ئه‌م ئوپوزیسیۆنانه زیاتر له‌وه‌ی مافی خه‌ڵکیان لا گرنگ بێت یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێران و پاراستنی شکۆمه‌ندیی مێژوویی ئێران! به ئه‌وله‌ویه‌ت دائه‌نێن و پێیان وایه (ئه‌بێ) هه‌مو نه‌ته‌وه و که‌مینه‌کانی ناو ئێرانیش ئه‌م بۆچوونه په‌سه‌ند بکه‌ن و له کرده‌وه‌شدا پێش هه‌مو شتێک به‌ڵێنێکی ته‌واو بده‌ن که به هیچ شێوه‌یه‌ک یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێران نه‌که‌وێته به‌ر مه‌ترسیه‌وه. ئه‌م جۆره بڕیار ده‌رکردن و له‌باتیی هه‌موان قسه‌کردنه، زیاتر له هه‌موان لای پان ئیرانیسته‌کان به‌رجه‌سته بۆته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌ندیشه و بیری پان ئیرانیستییان هه‌یه پێیان وایه ئێرانی مه‌زن خاوه‌نی وه‌ها شکۆمه‌ندیه‌کی گه‌وره‌ی مێژوییه که پێویسته هه‌مو خه‌ڵکی جیهان له به‌رانبه‌ر ئه‌م مهزنایهتیهدا سه‌ری به‌نده‌گی و ڕێز دابنه‌وێنن!.ئه‌م جه‌ماعه‌ته له هه‌نووکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رووبه‌ڕووی دوڕیانێکی گه‌وره و ئاڵۆز بوونه‌ته‌وه: له لایه‌که‌وه پێیان وایه لابردنی رژێمی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌رکار زه‌روره‌تێکی مێژوویی و حاشا هه‌ڵنه‌گره و له لایه‌کی تریشه‌وه وه‌ک وتمان ترسیان له‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و هێزێکی ده‌ره‌کی ئه‌م کاره جێبه‌جێ بکات و شیرازه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی ئێران تێک بچێت، نه‌ته‌وه‌کانی ناو ئه‌م وڵاته داوای سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ن و به‌م شێوه‌یه ئێرانی شکۆمه‌ندی مێژوو کورت ببێتهوهبۆ چه‌ند پارێزگایه‌ک و سه‌روه‌ریی ئه‌فسانه‌یی ئێران ئه‌بێته خه‌ون و خه‌یاڵ!. ئه‌گه‌ره‌کانی گۆڕان له ئێراندائهگهر بمانه‌وێت هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌ی که ره‌نگه به هۆیانه‌وه گۆڕانێک له پێکهاته‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران‌دا روو بدات ده‌ستنیشان بکه‌ین، سێ ئه‌گه‌ر خۆیان ئه‌نوێنن:· ریفۆرمێکی هێمنانه
· شۆڕشێکی ئاوهژووکهر له چه‌شنی شۆڕشی1979
· ده‌ستێوه‌ردانی دهرهکیئهگهری یه‌که‌م (ریفۆرمێکی هێمنانه) له کرده‌وه‌دا نه‌یتوانیوه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئیمکانی گۆڕان بێت و وه‌ک ئاشکرایه له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خاته‌میدا بۆمان سه‌لمێنرا که رژێمی ئێران ریفۆرمههڵگر نیه، هه‌ر بۆیه ئه‌م خاڵه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خه‌تێکی سووری به‌سه‌ردا دێت و لائه‌برێت.شۆڕشێکی ئاوهژووکهر له چه‌شنی شۆڕشی 1979 ئه‌یتوانی باشترین ڕێگای گۆڕان بێت، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ندین هۆکار ناتوانین وه‌ک ئیمکانێکی بنه‌ڕه‌تی له‌به‌رچاوی بگرین:
· هیچ هێزێکی وه‌ها سه‌راسه‌ری و ئه‌کتیڤمان نییه که بتوانێت خه‌ڵکی سه‌رانسه‌ری ئێران له ده‌وری یه‌ک ئامانج و دروشم کۆ بکاته‌وه و ڕێکخستنێکی نهێنی یان ئاشکرای به هێزی خاوه‌ن ستراتیژ ساپۆرت بکات.
· زه‌مینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئاوه‌ها شۆڕشێک له ئێرانی ئێستادا بوونی نیه و جه‌ماوه‌ری ئێران نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر یه‌ک گوتاری یه‌کگرتوو سه‌باره‌ت به داهاتووی سیاسی وڵاته‌که‌یان ڕێککه‌وتنێکی ته‌نانه‌ت زیمنیشیان هه‌بێت.
· هیچ چه‌شنه ڕێککه‌وتنێک له نێوان هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆندا به‌دی ناکرێت، ئه‌وان ته‌نانه‌ت زیاتر له‌وه‌ی له ئه‌ده‌بیات و کرده‌وه‌کانی خۆیاندا رووبه‌ڕووی کۆماری ئیسلامی ببنه‌وه به‌رپه‌رچی کاره‌کانی یه‌کتر ئه‌ده‌نه‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وامان لێ ده‌کات نا‌ئومێد بین له هه‌ر چه‌شنه رێککه‌وتنێکی نێوانیان.
· هێزه ئۆپۆزیسیۆنه ناوخۆییه‌کانیش به هیچ شێوه‌یه‌ک توانا و ئیمکانی رێکخستنی جه‌ماوه‌ریان به‌ره‌و جۆره نافه‌رمانیه‌کی مه‌ده‌نیی جه‌ماری که دواجار رێگا به‌ره‌و ئاوه‌ژو کردنه‌وه ببڕێت نیه، ئه‌وان زیاتر خاوه‌نی هه‌ندێ کۆلکه NGO و ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی غهیرهسیاسین که له ڕاستیشدا قه‌ت نه ئه‌توانن به‌رپرسیارێتیی ئاوه‌ها جوڵانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری بگرنه ئه‌ستۆ و نه ئه‌رکی ئه‌وانیش ئه‌وه‌یه که ئه‌م کاره بکه‌ن.
· و...
به‌م شێوه‌یه ته‌نیا ئه‌مێنێته‌وه خاڵی سێهه‌م واته ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی.ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به شێوه‌یه‌کی دوور له ده‌مارگیری و روانینی ئایدیالگهرایانه و سۆزه‌کی سه‌یری ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له ئێران‌دا بکه‌ین، بۆمان ڕوون ئه‌بێته‌وه که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له چه‌ندین ڕوه‌وه به سوودی گه‌لی کوردی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران ئه‌شکێته‌وه که به کورتی ئه‌توانین ئاماژه به‌م خاڵانه بکه‌ین:
· له راستیدا هیچکات کوردان به ته‌نتا خۆیان و ته‌نانه‌ت به هاوکاری له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنه سهراسهرییهکانیشدا ناتوانن رژێمی کۆماری ئیسلامی بڕوخێنن یان لانیکه‌م کوردستان له ده‌ستی رژێمی ئێران رزگار بکه‌ن، چونکوو له رووی نیزامیه‌وه ئه‌و توانایه‌یان نیه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌شیان پێ بکرێت دواتر ناتوانن پارێزگاری له ناوچه ئازادکراوه‌کان بکه‌ن و به دڵنیاییه‌وه دوای ماوه‌یه‌ک کوردستان ئه‌که‌وێته ژێرده‌ستی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی. نموونه‌ی ئاشکرا و به‌رچاوی ئاوه‌ها شتێکمان له ڕووداوه‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕشی 79دا به روونی ئه‌زموون کرد، بۆیه دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌زمونێکی شکستخواردوو ته‌نیا و ته‌نیا دروستکردنی شکستێکی تره و هیچی تر. به‌ڵام کوردان به هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ هێزێکی وه‌ک ئه‌مریکادا نه‌ته‌نیا ئه‌گه‌نه ئامانجه هه‌میشه‌ییه‌کانیان، واته رزگاریی کوردستان و رووخاندنی کۆماری ئیسلامی و...، به‌ڵکوو جۆره گه‌ره‌نتیه‌کیش به‌ده‌ست ئه‌هێنن بۆ پارێزگاریکردن له ده‌ستکه‌وته‌کان له داهاتوودا و له هه‌مان کاتدا هێزی رزگارکه‌ر (ئامریکا) پشتیوانێکی گه‌وره‌یش ئه‌بێت بۆ کوردان له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی ئێران‌دا.
· ئه‌زموونی سه‌ره‌تای شۆڕشی ئێران و به‌ڵێنه سه‌ره‌تاییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی ئێران بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردستان و سه‌لماندنی مافه‌کانی گه‌لی کورد و خیانه‌تی دواتری کاربه‌ده‌ستانی رژێم و پشتگوێخستنی هه‌موو به‌ڵێنه‌کان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه که هیچکات و له هیچ هه‌ل و مه‌رجێکدا ئێرانیه‌کان خاوه‌نی وه‌ها ئه‌خلاق و نه‌ریتێکی پاکی سیاسی نین که ئێمه بتوانین باوه‌ڕێکی ته‌واو و قووڵمان پێیان هه‌بێت. له گۆڤاری (چشم انداز ایران)دا که تایبه‌ت بوو به لێکدانه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد، عیزه‌توڵڵای سه‌حابی به ئاشکرایی په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و راستیه لائه‌بات که رژێمی ناوه‌ندیی تاران هیچکات نه‌یویستوه له رێگای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورددا هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت و ته‌نیا ویستوویه‌تی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان سه‌رکوت بکات. سه‌حابی ئه‌ڵێت: (له‌وکاته‌دا به ئاغای کێرمانیم وت ئێمه ئێستا له بارودۆخێکی باش‌دا نین و ئیمکاناتێکی گونجاومان له به‌رده‌ستدا نیه، ئه‌وان (کورده‌کان) سه‌رگه‌رم بکه‌ن تاکوو کارێکی جیدی و گه‌وره ئه‌نجام نه‌ده‌ن، ئینجا سه‌رکوتیان ئه‌که‌ین). سه‌حابی که له‌وکاته‌دا له ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی ئێران بوو به‌م شێوه‌یه دان ئه‌نێت به‌وه‌دا که ویستوویانه کورده‌کان سه‌رگه‌رم بکه‌ن تا ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌هێز ئه‌بێت و توانای سه‌رکوتکردن په‌یدا ئه‌کات. ئه‌وکات کوردان سه‌رکوت ئه‌که‌ن، که کردیشیان. لێدانی ئێران به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی ئه‌بێته هۆی دروستبوونی بۆشایی ده‌سه‌ڵات له ئێران‌دا و به‌و پێیه‌ش لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی، هه‌ر بۆیه ئێمه‌ی کورد ئه‌توانین له‌و ده‌رفه‌ته که‌ڵک وه‌ربگرین و پێش ئه‌وه‌ی حیکایه‌تی 1979 دوباره بێته‌وه حکوومه‌تی فیدراڵی خۆمان له کوردستاندا دابمه‌زرێنین و هێزی نیزامی و ئیداری و سیاسیمان بگه‌یه‌نینه ئاستێکی وه‌ها گونجاو که ئیدی رژێمی تاران نه‌توانێت به‌و ئاسانیه سه‌رکوتمان بکات.
· وه‌ک ئاشکرایه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق یه‌کێکه له سه‌ره‌کیترین هاوپه‌یمانه‌کانی ئامریکا له ئێراقدا و ته‌نانه‌ت ره‌نگه بتوانین بڵێین ستراتیژیکترین هاوپه‌یمانیشیان هه‌ر کورده‌کانن. ئه‌و ئه‌زموونه پۆزه‌تیڤه‌ی هاوپه‌یمانێتیی نێوان کورد کورد و ئامریکا، که بێگومان به‌شێکی زۆری هه‌ڵئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خواسته قووڵه‌ی دیمۆکراسیخوازی که له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ئاماده‌یی هه‌یه، ئامریکاییه‌کان و بگره ئه‌وروپایشی گه‌یاندۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که کورده‌کان ئه‌توانن له داهاتوویه‌کی نزیکدا ببنه گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی هه‌ر هه‌موو رۆژئاوا له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا. ئه‌م زێهنییه‌ته پۆزه‌تیڤه له ئاست کێشه‌ی کورددا که لای رۆژئاواییه‌کان گه‌ڵاڵه بوه، بۆ خۆی ئه‌توانێت ببێته هۆکارێکی باش له پرۆسه‌ی به‌رجه‌سته‌بوونه‌وه و به‌و پێیه‌ش بهجیهانیبوونهوهی کێشه‌ی کورددا که بێگومان رێگایه‌کی گه‌وره‌یه به‌ره‌و پێکه‌وه‌نانی گیانێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی.
· روون و ئاشکرایه که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا گۆڕانێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتوه، ئامریکای زلهێز که پێشتر – به‌تایبه‌ت له‌کاتی شه‌ڕی سارددا – به شێوه‌یه‌کی وه‌ها پشتیوانیی له حکومه‌ته دیکتاتۆر و توتالیتاره‌کان ئه‌کرد و پێی وا بوو که ئه‌وجۆره رژێمانه ئه‌توانن پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و وڵاته بکه‌ن و له به‌رانبه‌ر مه‌ترسیی کۆمۆنیزمدا بوه‌ستن، ئێستا هاتۆته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ئه‌مجۆره سیاسه‌ته ئاکامی پێچه‌وانه‌ی به‌دواوه بوه. به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئه‌وان به‌هێزکردنی هێزه توتالیتاره‌کان و به‌تایبه‌ت هێزه فهندیمانتالهکان و له‌ناو ئه‌وانیشدا فهندیمانتاله ئیسلامیه‌کان، له درێژخایه‌ندا بوو به هۆی دروستبوونی هه‌ندێ هێزی رادیکاڵی دژه دیمۆکراسی که به شێوه‌یه‌کی بێوێنه و ته‌نانه‌ت زیاتر له کۆمۆنیسته‌کان به‌رژه‌وه‌ندیی ئامریکایان ئه‌خسته به‌ر مه‌ترسیه‌وه. نموونه‌ی گه‌وره و به‌رچاوی ئه‌م گرووپانه (ئه‌لقاعیده)یه که گه‌وره‌ترین هێرشی کرده سه‌ر ئامریکا و له 11ی سێپتامبردا چه‌ندین شوێنی ئابووری و نیزامی و سیاسیی ئامریکای کرده ئامانجی هێرشه تیرۆریستیه‌کانی خۆی. ئێستا کارگێڕانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا گه‌شتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که پێویسته چیدی سیاسه‌تی کورتخایه‌ن پێڕه‌و نه‌که‌ن و چاویان له دوا ئاکامه‌کان و داهاتوه دووره‌کان بێت، هه‌ربۆیه به شێوه‌یه‌کی جیدی کار ئه‌که‌ن له پێناو دیمۆکراتیزه‌کردنی وڵاتانی جیهانی سێهه‌م و به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا (که‌دیاره ئامانجی ئه‌م دیمۆکراتیزهکردنه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه، به‌ڵام ئێمه ئه‌توانین به رێکخستنی هێڵێکی هاوبه‌ش و هاوته‌ریب له‌ته‌ک ئامریکادا وه‌دوای ویسته‌کانی خۆمان بکه‌وین). ئه‌م سیاسه‌ته له چه‌ند روویه‌که‌وه به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی کوردی ئه‌شکێته‌وه:- ئامریکا هه‌وڵ ئه‌دات ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه‌ی وه‌ک ئێران دیمۆکراتیک بێت و به‌جۆرێک بێت که هه‌موو پێکهاته و دانیشتوانی وڵات تێیدا به‌شداربن که نموونه‌ی له ئێراقدا به‌ڕوونی ئه‌بینین. دیاره ئه‌گه‌ر هات و ڕووی کرده ئێرانیش ئه‌وا هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ی ئه‌بات و کورده‌کانیش ئه‌توانن ببنه به‌شێکی کاریگه‌ر له پێکهاته‌ی سیاسی و بگره نیزامی و ئابووریی ئێران له تاران‌دا. - هه‌ر ئه‌وجۆره رچاوکردنهی دیمۆکراسی راسته‌وخۆ له کوردستانیشدا پێڕه‌و ئه‌کرێت و ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیی ئه‌وکاته‌ی کوردستانیش ئه‌بێ له سه‌ر هه‌مان هێڵی دیمۆکراتخواز هه‌نگاو هه‌ڵبێنێت. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی کوردیی دیمۆکراتیک و شیاوی به‌دواوه ئه‌بێت، به‌رگریش ئه‌کات له‌هه‌ر جۆره ئه‌گه‌رێکی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی براکوژی له کوردستاندا، ئه‌و شه‌ڕه دزێوه‌ی که نموونه‌که‌یمان له کوردستانی بنده‌ستی ئێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی کوهدستانی سه‌ره‌تای شۆڕشی 1979دا بینی و هه‌موو ئاکامه نیگه‌تیڤ و نهگبهتهکانیشی پێویست به باسکردن ناکات. - له لایه‌کی تره‌وه ئه‌گه‌ر هات و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی ئێران ویستی به چه‌شنی پێشوو فێڵ له کوردان بکات و رێگر بێت له هه‌مبه‌ر دروستبوونی گیانێکی فیدراڵی کوردی‌دا، ئه‌وا ئامریکا له به‌رانبه‌ر ئه‌و ویسته‌ی ئێرانییه‌کاندا به‌رگری له کوردستان ئه‌کات. چونکوو جێبه‌جێکردنی وه‌ها بابه‌تێک (ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی چێ‌کردنی هه‌رێمێکی فیدراڵی کوردی) دیمۆکراتبوون و سیاسه‌تی ئامریکا ئه‌خاته ژێر پرسیارێکی گه‌وره‌وه و ئه‌توانین بڵێین به ته‌واوی هه‌مو ئیدیعاکانی ئه‌و وڵاته له ئاست دیمۆکراسی و ئازادی‌دا نه‌فی ئه‌بنه‌وه.
· له رووی ئابووریشه‌وه دیسان هه‌ر ئاماده‌بوونی ئامریکا له ناوچه‌که‌دا ئه‌توانێت به سوودی کورد بشکێته‌وه، دیاره که ئامریکا گرنگایه‌تییه‌کی زۆر ئه‌دات به پێشڤه‌چوونی ره‌وتی ئابووریی ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوپه‌یمانین، ئه‌ویش له پێناو هه‌رچی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و به‌هێزکردنی هاوپه‌یمانه‌کانیدا که راسته‌وخۆ به‌هێزتربوونی ئامریکای لێ ئه‌که‌وێته‌وه. هه‌م له‌و روه‌وه که له پرۆژه ئاوهدانکارییهکاندا ئه‌وله‌ویه‌ت به کۆمپانیا ئامریکاییه‌کان ئه‌بێت و هه‌م له‌و رهههندهشهوه که وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئامریکا تا له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا به‌هێزتر بن دوژمنه‌کانی لاوازتر ئه‌که‌ون و به‌م پێیه که‌متر به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئامریکا ئه‌که‌وێته به‌ر مه‌ترسیه‌وه. جا ئه‌گه‌ر بێت و له ناوخۆی ئێران‌دا هه‌ر وه‌ک ئێراق کورد بتوانێت ببێته هاوپه‌یمانی یه‌که‌می ئامریکا یهوکات زیاتر له هه‌موو شوێنه‌کانی تری ئێران گرنگایه‌تی به کوردستان ئه‌درێت و زیاتر هه‌وڵ بۆ به‌هێزکردنی له به‌رانبه‌ر لایه‌نه‌کانی تردا ئه‌درێت. به کورتی من وای بۆ ده‌چم که رووخانی رژێمی ئێران به ده‌ستی ئامریکا له هه‌ر ئه‌گه‌رێک و ئیمکانێکی تر زیاتر به سوودی کورد ئه‌شکێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م رژێمه به شۆڕشێکی خودی خه‌ڵکی ئێران له‌ناوبچێت دیسان به ئه‌ندازه‌ی ئاماده‌بوونی ئامریکا و کار کردنی ئه‌و وڵاته بۆ رووخانی رژێم، به سوودی کورد نابێت. ئێمه‌ی کورد ئه‌توانین ببینه هێزێکی هاوپه‌یمانی گه‌وره‌ی ئامریکا و به دروستکردنی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی و ئابووری بۆ ئه‌و وڵاته له کوردستاندا، گه‌ره‌نتیه‌کی باش و شیاو بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان به‌ده‌ست بهێنین.

